سوپای ئیسرائیل برینداربوونی 63 ئەفسەر و سەربازی لە باشوری لوبنان ڕادەگەیەنێت
بڵند
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سوپای ئیسرائیل ئاماری بریندار و کوژراوەکانی لە سەرەتای شەڕیان لەگەڵ حزبوڵا بڵاوکردەوە و رایگەیاند لەسەرەتای مانگی ئازارەوە 27 ئەفسەر و سەربازیان کوژراوە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، تەنها لە ماوەی چوار رۆژی رابردودا لە باشوری لوبنان 63 ئەفسەر و سەربازیان بریندار بوون.
لە ئامارەکانی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، لە سەرەتای مانگی ئازارەو و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی نوێی شەڕەکان، 27 ئەفسەر و سەربازیان کوژراون و هەزار و 243 دیکەش بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتە پزیشکی و سەربازییەکان، لە نێو کۆی گشتیی بریندارەکاندا، رەوشی 72 ئەفسەر و سەربازیان سەختە و 139ی دیکەشیان تەندروستیان جێگیرە.
میدیاکانیش بڵاویانکردەوە، ئەم ئامارە نوێیە کە لەلایەن خودی سوپاوە پشتڕاستکراوەتەوە، قەبارەی ئەو زیانە گیانیانە نیشان دەدات، کە لەگەڵ حزبوڵادا توشیان بووە.


