بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە
ئاکام
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٦
تولسی گابارد بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە و رۆژی 30 مانگی داهاتوو دوایین رۆژی دەبێت لە پۆستەكەی.
بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی فۆكس نیوز: تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمڕۆ ترەمپی لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی ئاگادار كردەوە و رۆژی 30ی حوزەیران دوایین رۆژی دەبێت لە پۆستەكەی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گابارد دەست لەكار دەكێشێتەوە بۆ پشتگیریكردنی هاوسەرەكەی لە ململانێی لەگەڵ جۆرێكی زۆر دەگمەنی شێرپەنجە.
گابارد پاڵپشتیكارێكی سەرسەختی ترەمپ بووە لە كەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2024 و دوای گەڕانەوەی ترەمپیش بۆ كۆشكی سپی یەكێك بووە لە كەسایەتیە بەهێزەكانی ئەمریكا كە بانگهێشتی كۆشكەكە كراوە.
پێگەی بی بی سی رایگەیاند، لە كاتێكدا ئەمریكا هێرشی كردەسەر ئێران و فشاری دەخستە سەر كوبا و مادۆرۆی لەسەر كار لابرد گابارد ئەمساڵ تا ڕادەیەكی ونبوو لە بەرچاو.



