بڕیارە ترەمپ ژمارەی سەربازانی لە پۆڵەندا زیاد بکات، ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەمووان پێچەوانەی ئەمایان پێشبینی دەکرد، بەهۆی ئەوەی پێشتر پنتاگۆن بڕیاری کەمکردنەوەی سەربازەکانی دابوو لە ئەڵمانیا.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە پێنج هەزار سەربازی دیکە بۆ پۆڵەندا بنێرێت و بەوەش ژمارەی سەربازەکانی لەو وڵاتە دەگاتە نزیکەی 10 هەزار سەرباز.

ئەکسیۆس روونیکردووەتەوە، بڕیارەکەی ترەمپ لەدوای ئەوە دێت کە چەند جارێک فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی روسیا ئاسمانی پۆڵەندایان بەزاندبوو و وڵاتەکەیان ناچارکردبوو بیانخاتەخوارەوە.

هاوکات، لەم هەفتەیەشدا سێ کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگریی روسیا لە پۆڵەندا دەستگیرکران.

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بڕیارەی ترەمپ پێچەوانەی پێشبینیی شرۆڤەکارە سیاسی و سەربازییەکان، چونکە کۆشکی سپی بڕیاریدا پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەڵمانیا بکشێنێتەوە، بە بەهانەی ئەوەی کاریان بەوە نەماوە ئەو ژمارە سەربازە لەو وڵاتەدا بن،