رۆیتەرز: جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران 25 ملیار دۆلار زیانی بە کۆمپانیاکانی جیهان گەیاندوە
بڵند
١٨ی ئایاری ٢٠٢٦
ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاویکردوەتەوە جەنگەی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران تا ئێستا لانیکەم زیانی 25 ملیار دۆلاری لە کۆمپانیاکانی جیهان داوە و پێشبینیش دەکرێت قەبارەی ئەم زیانە داراییانە بەردەوام لە بەرزبونەوەدا بێت.
ئاژانی رۆیتەرز شیکارییەکی بۆ راگەیەندراوە رەسییەکانی ئەو کۆمپانیایانە کردوە، کە پشکەکانیان لە بازاڕە داراییەکانی ئەمریکا، ئەوروپا و ئاسیا تۆمارکراون لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە و دەرکەوتوە؛ کاریگەرییەکی تەواوی کردوەتە سەر بەهای پشکەکانیان.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردوە، لە ئێستادا کەرتی کار و بازرگانی جیهانی بەدەست بەرزبوونەوەی بێپێشینەی نرخەکانی وزە، پچڕانی زنجیرەکانی دابینکردن، و پەککەوتنی رێڕەوە بازرگانییەکانەوە دەناڵێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران گەروی هورموزی کۆنتڕۆڵکرد و هاتوچۆی تێدا قەدەغە کرد.
شیکارییەکەی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، کە لانیکەم 279 کۆمپانیا جەنگەکەیان وەک هۆکاری سەرەکی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی بەرگریی پێناسە کردووە بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانە داراییەکان؛ لەوانەش بەرزکردنەوەی نرخی کاڵاکان و کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنان.
هاوکات بەشێک لە کۆمپانیاکانی دیکە ناچاربوون دابەشکردنی قازانج یان کڕینەوەی پشکەکانیان رابگرن، مۆڵەت بەشێک لە کارمەندەکانیان بدەن، باجی زیادە بخەنە سەر تێچووی سووتەمەنی، یان داوای هاوکاری دارایی بەپەلە لە حکومەتەکانیان بکەن.



