فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا رێگریكردنی لە 58 كەشتی و تێكشكاندنی 4 كەشتی ئێرانی لە سەرەتای گەمارۆی دەریاییەوە راگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا رایگەیاند، لە سەرەتای گەمارۆی دەریایی سەر ئیران تا ئێستا رێگرییان لە 58 كەشتی بازرگانی ئێران كردووە بەندەرەكانی ئێران جێبهێڵن یان لەنگەر بگرن و 4 كەشتیشیان تێكشكاندووە كە ویستویانە لە گەمارۆی دەریایی دەرباز ببن

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاند، بە تەواوەی هێزەوە گەمارۆی دەریایی دژی ئێران بەردەوام دەبێت

ئەوەش لە كاتێكدایە، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رەوانەكردنی كەشتی جەنگی ئیچ ئێم ئێس دراگۆنی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند، لە ئەگەری بەشداریكردنیان لە هەر ئەركێكی نێودەوڵەتی بۆ كردنەوەی گەروی هورمز و بەردەوامبوونی هاتوچۆی ئازادی كەشتییەكان