ترەمپ: 90%ی توانای ئێرانمان بۆ بەرهەمهێنانی موشەك لەناوبردووە
سەعید
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرۆكی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان بۆسەر ئێران بە جەنگ ناوببات و دەشڵێت ئێران خواستی گەیشتنە بە رێككەوتنی هەیە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە پەراوێزی رێورەسمی ئیمزاكردنی چەند فەرمانێكی خانەنشینكردندا لەبارەی پرسی ئێرانەوە رایگەیاند، لەمێژ بوو دەبوو پڕۆسەیەكی سەربازیی فراوان دژی ئێران ئەنجام بدەن، گەر نا ئەو وڵاتە دەبووە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
جەختیشیكردەوە، ئێران زۆر پەرۆش و پێداگرە لەسەر گەیشتن بە رێككەوتن، وتیشی، جگە لە خۆی و ژمارەیەكی زۆر كەم لە كەسانی نزیكی كەس ئاگاداری ناوەڕۆكی ئەو گفتوگۆیانە نییە كە لەگەل ئێران ئەنجام دەدرێن.
راشیگەیاند، 90%ـی توانای ئێرانمان بۆ بەرهەمهێنانی موشەك لەناوبردووە و ئابووری ئەو وڵاتەش لە لێواری هەرەسهێناندایە.



