دوای 300 رۆژ لە ئەرك بڕیارە گەورەترین كەشتی فڕۆكەهەڵگری جیهان بگەڕێتەوە ئەمریكا
هەساو ئەمیر
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦
دوای 300 رۆژ لە ئەرك بڕیارە گەورەترین كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكا و جیهان بگەڕێتەوە ئەمریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵێت.
یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد، كەشتی سەربازی ئەمریكی و گەورەترین كەشتیی فڕۆكەهەڵگری جیهان، دوای 300 رۆژ بێ دابڕان لە ئەرك، بڕیارە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا كۆتایی بە ئەركەكانی بهێنرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێتەوە ئەمریكا.
جیراڵ فۆرد لەماوەی رابردوودا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكی پێشووی ڤەنزوێلادا كرد و لە دوومانگی رابردووشدا بەشداری جەنگی دژ بە ئێرانی كرد.
چاوەڕوان دەكرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئایار جێراڵد فۆرد بگاتەوە بەندەرەكەی خۆی لە ویلایەتی ڤێریجینیا و لەوێ لەنگەر بگرێت.
لە بەرامبەریشدا هەردوو كەشتی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج دەبلیو بۆش و یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە.



