ترەمپ: ئێران توانای رێكخستنی ریزەكانی نییە و نازانێت چۆن رێككەوتنی ئەتۆمی بكات
ئاکام
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران توانای یەكخستنی ریزەكانی نییە و نازانێت چۆن رێككەوتنێكی ئەتۆمی ئیمزا بكات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تروس سۆشیال نوسیویەتی، ئێران توانای یەكخستنی ریزەكانی نییە نازانێت چۆن رێككەوتنێكی ئەتۆمی ئیمزا بكات، باشترە زۆر بەزوویی و زیرەكانە لەمە تێبگات.
ترەمپ بە زیرەكی دەستكرد وێنەی خۆی بڵاوكردوەتەوە كە چەكی پێیە و لە پشتییەوە چەند تەقینەوەیەك دەبینرێت و دەڵێت، لەمەودوا چیتر كەسە باشەكە نابێت و نەرمی نانوێنێت.
ترەمپ دوای دیداری شار چارلزی سێیەم رایگەیاند، شای بەریتانیا هاوڕایە لەگەڵی كە ئێران نابێت بەهیچ شێوەیەك چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.



