رۆژنامەی گاردیان: بڕیارە تا هاوینی ئەمساڵ وێنەی ترەمپ بخرێتە سەر پاسپۆرتی ئەمریکی
ساکۆ
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەبۆنەی 250ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریکا، حکومەتی ئەو وڵاتە بەنیازە دیزاینێکی نوێ بۆ پاسپۆرتی وڵاتەکەی دروستبکات و وێنەی سەرۆکەکانی وڵاتەکەی لەسەر دابنێت.
ئەمریکا یادی 250 ساڵەی رزگاری و سەربەخۆیی دەکاتەوە و بەوبۆنەیەشەوە، دەیەوێت تا ئەم هاوینە، دیزاینی پاسپۆرتەکەی بۆ جۆرێک بگۆڕێت کە وێنەی روخساری سەرۆکی وڵاتەکەی لەسەر بێت.
ئەم پاسپۆرتانە ژمارەیەکی سنورداریان لێ چاپدەکرێت و وەک یادکردنەوەیەک بۆ 250ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریکا، وێنەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر بەرگی ناوەوەیان دەبێت و بە لە چواردەورەکەشی ئاڵای ئەمریکا و ئاماژە بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکە و ئیمزایەکیش کە زاخاوی زێڕە، لەسەری دەبێت.
هاوکات، تۆمی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە راگەیەندراوێکدا وتی: پاسپۆرتەکان وەک کارێکی هونەری دەنەخشێنرێن و تایبەتمەندییە ئەمنییە جێگیرەکانیشی تێدا دەپارێزرێت.



