وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ پێی باشە گەمارۆی سەر ئێران درێژبكاتەوە
ئاکام
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا ئاشكرای دەكات، ترەمپ خواستی دەستپێكردنەوەی شەڕی نییە، بەڵام پێی باشە گەمارۆی ئابوری سەر ئێران درێژبكاتەوە و فشارەكانی زیاتر بكات.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، ترەمپ لە كۆبونەوەی رۆژی دووشەممەی ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی تایبەت بە ئێران بە هاوكارەكانی وتووە، پێی باشە فشارە ئابورییەكانی سەر ئێران و گەمارۆی سەر بەندەرەكانی درێژەپێبدات و لە ئێستادا نیازی نییە شەڕ دەستپێبكاتەوە.
بە وتەی ئەو لێپرسراوەی ئەمریكا، ترەمپ دەیەوێت خۆی لە بژاردەی سەربازی بەدوور بگرێت بۆ ئەوەی ئێران ناچاری دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەكە بێت.



