سەرەڕای ئاڵۆزییەكانی گەرووی هورمز و رەوشی ناهەمواری ناوچەكە، كەشتییەكی گرانبەهای میلیارلێرێكی روسی توانی بەبێ رێگری تێپەڕببێت.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند یەختێكی گرانبەهای ئالێكسی مۆرداشۆڤی میلیارلێری روسی بە ناوی نۆرد كە لەلایەن واشنتۆنەوە سزای بەسەردا سەپێنراوە، توانیویەتی گەرووی هورمز تێببەڕێنێت.

سەرچاوەیەكی نزیك لەو میلیارلێرە ئاماژەی بەوە كرد هۆكاری رێگرینەكردنی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كەشتییەكە مەدەنییە و سەر بە وڵاتێكی هاوپەیمانە، هەروەها واشنتۆنیش هیچ فشارێكی نەكردووە بۆ رێگریكردنی چونكە كەشتییەكە لە بەندەرەكانی ئێران لەنگەری نەگرتووە.