مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" هۆشداری دا کە ئێران گەرووی هورمز وەک "چەکێکی ئەتۆمیی ئابووری" دژی جیهان بەکاردەهێنێت. 

روبیۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە فشار و سزاکانی سەر ئێران لە ئاستێکی بێوێنەدایە و ئەگەری گرتنەبەری رێکاری توندتریش دورنییە، کە بڕیاردان لەسەریان لە دەسەڵاتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپدایە.

 ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ئێران ئێستا لە رەوشێکیخراپدایە و نیوەی موشەکەکانی لەدەستداوە و کارگە و هێزی دەریایی نەماوە، بۆیە هەوڵ دەدات لەو چەقبەستووییە رزگاری ببێت کە تێیکەوتووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە ،کە ئەو گەمارۆیەی هەیە، گەمارۆ نییە لەسەر کەشتیوانی نێودەوڵەتی، بەڵکو تەنیا گەمارۆیە لەسەر کەشتیوانیی ئێران.

مارکۆ رۆبیۆ دوپاتی کردەوە بۆ ئێران ناچێتەسەر و ناتوانێت باج لەو کەشتیانە وەربگرێت کە بە گەروەکەدا تێدەپەڕن.