باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتون رایگەیاند، هەموو رێکارە ئەمنییە پێویستەکان بۆ سەردانەکەی شا چارڵزی سێیەم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیراونەتە بەر، ئەمەش دوای ئەو رووداوەی کە کۆشکی سپی بە "هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ" وەسفی کرد.

ئاژانسی هەواڵی بەریتانی (پی ئەی میدیا) لە زاری کریستۆفەر تیرنەر، باڵیۆزی بەریتانیا بڵاویکردەوە: تیمە ئەمنییە بەریتانی و ئەمریکییەکان چەندین هەفتەیە و پێش رووداوەکەی ئاهەنگی پەیامنێرانی کۆشکی سپی پلانیان بۆ ئەم سەردانە داناوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری گۆڕانکاری لە پلانەکاندا هەیە هاوکات لەگەڵ گۆڕانی رووداوەکان.

هاوکات کۆشکی باکنگھام جەختی کردەوە: سەردانەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دوای ئەنجامدانی راوێژکاری لە نێوان هەردوو لایەنی زەریای ئەتڵەسی و حکومەتی بەریتانیا.

بڕیارە سەردانە فەرمییەکەی شا چارلز و شاژنە کامیلا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەک پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، لە ماوەی نێوان 27 بۆ 30ی نیسان ئەنجام بدرێت.

سەرچاوە: پی ئەی میدیا PA Media