وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ مانغێ سێ دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە، دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای تەواو کردنی رێکارە ئیدارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.