رەوشی ئاڵۆزی نێوان واشنتۆن و تاران گۆڕانکاری بەسەردا هات و سەرکردایەتی ئێران لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ سزای لەسێدارەدانی هەشت ژنی هەڵوەشاندەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس نوسیویەتی، سەرکردایەتی ئێران رێزیان لە داواکارییەکەی گرتووە و بڕیاری لەسێدارەدانی هەشت ژنە چالاکوانیان هەڵوەشاندووەتەوە کە بڕیار بوو ئەمشەو جێبەجێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو گۆڕانکارییانەی لەو سزایانەدا کراوە، چوار چالاکوان دەستبەجێ ئازاد دەکرێن و چواری دیکەشیان، دوای تەنها یەک مانگ زیندانی ئازاد دەکرێن.

ترەمپ دەستخۆشی لە سەرکردەکانی ئێران کرد بۆ رێزگرتن لە داواکارییەکەی و راگرتنی ئەو سێدارەدانە پلان بۆ داڕێژراوە.

ئەم هەنگاوەش وەک ئاماژەیەکی ئەرێنی دەبینرێت لە کاتێکدا کە هەردوو وڵات لە نێوان گرژیی سەربازی و هەوڵەکان بۆ دانوستان.