پۆلەتیكۆ: ئەمریكا بەنیازە سزای بەشێك لە وڵاتانی ناتۆ بدات
لاوان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
ئیدارەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ترەمپ بەنیازە سزای ئەو وڵاتانەی هاوپەیمانی ناتۆ بدات، كە لە جەنگی ئێران هاوكاری ئەمریكایان نەكردووە.
ماڵپەڕی " پۆلەتیكۆ" لە چوارە گەورە دیپلۆماتكاری ئەوروپی و لێپرسراوێكی وەزارەتی جەنگی ئەمریكاوە ئاشكرایكردووە، كۆشكی سپی لیستێكی لەوڵاتانی ناو هاوپەیمانی ناتۆ دروستكردووە و تێیدا، ئەندامانی ناتۆی بەسەر دوو گروپدا دابەشكردووە، گروپی یەكەمیان ئەو وڵاتانەن كە هاوكاری ئەمریكایان كردووە لە جەنگی ئێران، گروپی دووەمیان ئەو وڵاتانەن كە هاوكاری ئەمریكا نەبوون لە جەنگەكەدا.
راشیگەیاندووە، ئیدارەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ترەمپ بە نیازە سزای ئەو وڵاتانە بدات، كە هاوكاری ئەمریكایان نەكردووە لە جەنگی دژی ئێران، سزاكانیش پێدەچێت كەمكردنەوەی هاوكاری و هێزەكانی ئەمریكا بێت لەو وڵاتانە.
ئەو ماڵپەڕە دەشڵێت، ترەمپ نیازی جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی لە هاوپەیمانی ناتۆ هەیە، دیارترینیان كشانەوە لەو هاوپەیمانییە، بەتایبەتی دوای ئەوەی زۆرینەی وڵاتانی ناتۆ دژی ئەمریكا وەستانەوە لە بابەتی دەستبەسەداگرتنی گرینلاند.



