سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی کۆبوونەوە
محەمەد رزگار
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە دکتۆر عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی.
لە دیدارێکدا د.خالید شوانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، پێویستیی بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان دووپاتی لەسەرکرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری وڵات.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری کرایەوە بە شێوەیەک حکومەتێک بنیادبنرێت کە حکومەتی هاووڵاتی و خزمەتکردن بێت و ببێتە مایەی ئاوەدانی زیاتر.


