چین: لە هەوڵەكانمان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی بەردەوام دەبین
ساکۆ سمکۆ
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
چین هۆشداری دەدات لە رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەختیش لە راگرتنی تەواوەتی جەنگ دەكاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداری دەدات و رایگەیاندووە، رەوشی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان جەنگ و لە ئاشتیدا قۆناغێكی هەستیاردایە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە كاری لەپێشینەی هەردوو لایەنی ئەمریكی و ئێرانی راگرتنی تەواوەتی شەڕ بێت.
وەزارەتی دەرەوەی چین جەختیكردوەتەوە لەوەی لە هەوڵەكانیان بۆ راگرتنی شەڕ و سەركەوتنی دانوستانەكانی ئاشتی بەردەوام دەبن.



