سێنتكۆم: هێزەكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
دوای درێژكردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا رایگەیاند، هێزەكانیان هێشتا لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس لە پۆستێكی كورتی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، هێزەكانیان لە دۆخی ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر روبوربونەوەیەك.
پۆستەكەی سێنتكۆم ، كورتە ڤیدیۆیەكشی لەگەڵ بڵاواكراوەتەوە، كە لە ڤیدیۆكەدا لێدوانێكی براد كووپەر، فەرماندەی سێنتكۆم، تیدا بڵاوكراوەتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 16ی نیسانی 2026، تێیدا جەخت دەكاتەوە لەوەی كاتی ئاگربەستی جەنگەكەیان بۆ دووبارە پڕچەك كردنەوەی هێزەكانیان و گۆڕینی شوێنی هێزەكانیان بەكاردەهێنێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هێزە ئەمریكییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئامادەباشی باڵادا دەمێننەوە تا ئەو كاتەی ئێران پێشنیازێكیان بۆ رێككەوتن پێشكەشدەكەن.



