سبەینێ لیستی موچەی مانگی نیسان و راپۆڕتی تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کورستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.