پوتن: ئەنجامی جەنگی ئۆکراین دەزانین
محەمەد رزگار
٢١ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرۆکی روسیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لێپرسراوانی ناوخۆیی وڵاتەکەی جەختی لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئۆکراین و گەیشتن بەو ئامانجانە کردەوە کە مۆسکۆ بۆ خۆی دیاری کردوون.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، کارە سەربازییەکان ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز و مەترسیدارن، بەڵام مۆسکۆ بە وردی دەزانێت چۆن کۆتایی بەو رەوشە دەهێنێت و ئامانجەکانی دەپێکێت.
سەرۆکی روسیا لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، هیچ لێدوانێکی رەسمی لەسەر چۆنییەتی کۆتاییهاتنی جەنگ نادەن و تەنیا کار بۆ بەدیهێنانی ئەو ئەرکانە دەکەن کە پێشتر خراونەتە ئەستۆیان.
ئەم لێدوانانەی پوتن لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە بەرەکانی جەنگ بەردەوامن و مۆسکۆ پەیامی ئەوە دەدات کە هیچ پاشەکشەیەک لە پلانە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکراین ناکات.



