کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتایی هاتووە و پێشبینیش دەکات باران بارین بە شێوەی تاوتاو بەردەوام بێت، ئاماژەی بەوەشکردوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پیشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، سەرەڕای کۆتایی هاتنی شەپۆلی توندی باران بارین، نمەباران لە شوێنە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

 کەشناسی دەڵێت؛ ئەمرۆ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەراوردە بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  و نمەباران بە شێوەی تاوەباران بەردەوامی دەبێت و لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ئەگەری باران بارینی بەهاری زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی تر.

 لەبارەی کەشی سبەینێ چوارشەممەوە، کەشناسی دەڵێت؛ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمشێوەی دەبێت

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی