وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانەوە دەستپێدەکاتەوە و ئامادەکاری تەواو بۆ ئەو مەبەستە کراوە.

ئەمڕۆ شەممە، ساحب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق  رایگەیان، پەیوەندییان بە کۆمپانیا گەورەکانی گواستنەوەوە کردووە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی نوێ و دەرگایان بۆ هەموو لایەک واڵایە، بە مەبەستی دەتپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

 ئەم هەنگاوەی وەزارەتی نەوتی عیراق،  ئامانج لێی زیادکردنی داهاتی دەوڵەت، جێگیرکردنی بازاڕ و دابینکردنی غازی ناوخۆییە بۆ وێستگەکانی کارەبا.

لایخۆشیەوە، وەزارەتی گواستنەوەش پێشوازی لە کەشتییەکی گەورە لە بەندەرەکانی بەسڕە کردووە، کە بۆ یەکەمجار دوای کردنەوەی گەروی هورمز، بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت باردەکات.