دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە رێککەوتن ناچاردەبین بۆردومانیان بکەینەوە
بڵند
١٨ی نیسانی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە ئاگربەست درێژ نەکەمەوە ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە نەگەینە رێککەوتن، بەداخەوە دەبێت جارێکی تر دەست بکەینەوە بە فڕێدانی بۆمب.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی رایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و هەواڵی خۆشیان پێگەیشتەوە، بەڵام ئەگەر بشگەنە رێککەوتن گەمارۆکان تا رێککەوتنی کۆتایی بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەشکردوە، لەگەڵ ناتانیاهۆ لەسەر هەندێک شت ناکۆکن، بەڵام ئەو هاوبەشێکی زۆر باشە، ئەوان کارێکی باشیان کردووە و سەبارەت بە لوبنانیش ئەوان یارمەتی لوبنان دەدەن بۆ ئاوەدانکردنەوە، ترەمپ وتویەتی؛ هاوبەشی باشیان لەوێ هەیە.
لەبارەی رێککەوتنی ئێرانەوە، سەرۆکی ئەمریکا وتویەتی؛ خشتەیەکی کاتیمان بۆ بەدەستهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران دانەناوە و بە رێککەوتن یان بە هەر رێگایەکی پێویست بە دەستیدەهێنن.



