دەست لە كاركێشانەوەی رێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری كەركوك پەسەندكرا و محەمەد سەمعان بە پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرا.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، رێبوار تەها دەستی لە پۆستی پارێزگار كێشایەوە و محمد سەمعان بە دەنگی 12 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بە پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵبژێردرا.

بڕیاریشە لە بەشی دووەمی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكە دەنگ لەسەر پۆستە ئیدارییەكانی تری پارێزگاكە بدرێت كە 13 پۆستیان بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكلاكراونەتەوە.

دوای هەڵبژاردنیشی بە پارێزگاری كەركوك، محەمەد سەمعان ستایشی هەڵوێستەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كرد و دوپاتیشیكردەوە درێژە بە كارە گرنگ و پڕ بایەخەكانی رێبوار تەها دەدات.

بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز،  پۆستی  جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك، قائیمقامی قەزای داقوق و سێ یاریدەدەر و پێنج راوێژكاری پارێزگار و فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر بۆ كورد دەبێت.