دۆناڵد ترەمپ: بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان رادەگەیەندرێت
ساکۆ
١٦ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرۆكی ئەمریكا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی بۆ ماوەی 10 رۆژ راگەیاند
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی لوبنان و ئیسرائیل كردووە و بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگربەست لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لە سەعات 12ی ئەم شەوەوە رادەگەیەندرێت.
راشیگەیاند، بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی هەردوولا دەكات بۆ دەستپێكردنی یەكەم دانوستانی راستەوخۆ لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، ئەوەش بەئامانجی رێككەوتن لەسەر ئاشتییەکی درێژخایەن.
ئەوەشی روونکردەوە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و دان رەیزن كەین سوپاسالاری ئەمریكای راسپاردووە بۆ كاركردن لەسەر دانوستانەكانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و گەیشتن بە رێككەوتن.



