وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێی راگەیاند
محەمەد رزگار
١٤ی نیسانی ٢٠٢٦
موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ( 16ـی نیسانی 2026) موچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات لەهەمان رۆژدا موچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای (1-7-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.


