شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: کۆچی د. دیار نەجیب کەلێنێکی تری لە کەرتی تەندروستی سلێمانی دا جێهێشت
سام
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی د. دیار نەجیب بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە: کۆچی ئەم پزیشکە دڵسۆزەی شار خەمێکی تر و کەلێنێکی تری لە کەرتی تەندروستیدا لەسلێمانی جێهێشت.
دەقی پەیامەکە
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (د. دیار نەجیب عەبدولکەریم مودەڕیس)، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هاوڕێکانی و هەموو پزیشکان و ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
کۆچی ئەم پزیشکە دڵسۆزەی شار خەمێکی تر و کەلێنێکی تری لە کەرتی تەندروستیدا لەسلێمانی جێهێشت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد



