محەمەد باقەر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا کە لە ئێکس بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت هێشتا دوو خاڵی سەرەکی لەو رێککەوتنانەی لە نێوان لایەنەکاندا کراون جێبەجێ نەکراونو تا ئەوانە جێبەجێ نەکرێن دانوستان دەستپێناکاتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێک لە مەرجەکان  کە بریتییە لەوەی کە ئاگرنەست لوبنانیش بگرێتەوە، کە لە ئێستادا بە چرەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان دەکرێت.

مەرجی دوەمیش بریتییە لە ئازادکردنی پارە بلۆکراوەکانی ئێران و قالیباف جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ئەم دوو هەنگاوە وەک پێشمەرجێک پێش دەستپێکردنی هەر جۆرە دانوستانێک جێبەجێ بکرێن، بەبێ بەدیهاتنی ئەم مەرجانە تاران ئامادەی چوونە ناو دانوستانەکان نابێت

ئەم قسانەی قاڵیباف لە کاتێكدایە، بڕیارە سبەینێ شەممە، لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئەمریکا  و ئێران دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە، گەرچی تا ئێستا ئێران بە رەسمی چونی وەفدی خۆی بۆ پاکستان رانەگەیاندوە.