عەباس عراقچی: ئێران ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێك
٩ی نیسانی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ناتانیاهۆ زیان بە ئابوری ئەمریكا دەگەیەنێت چونكە ئاستەنگ بۆ هەوڵە دیپلۆماتییەكان دروست دەكات.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا دەیەوێت زیان بە ئابورییەكەی بكەوێت ئەوا با رێگە بە ناتانیاهۆ بدات هەوڵە دیپلۆماسییەكان تێكبدات.
وتیشی، ئەمریكا دەتوانێت رێگە بە ناتانیاهۆ بدات ئاستەنگ بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەكان دروست بكات، بەڵام پێموایە بژاردەیەكی ژیرانە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرێك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگربەست هەموو ناوچەكە دەگرێتەوە بە جەنگی لوبنانیشەوە.


