فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا دەڵێت هێرشەكانیان وەستاندووە بەڵام هیزەكانیان لە ناوچەكە ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێك.

براد كوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا رایگەیاند، بە پێی ئاگربەستەكە  هێرشەكانیان بۆسەر ئێران وەستاندووە، بەڵام  هێزەكانیان لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك.

وتیشی: زیانێكی زۆریان بە سوپای ئێران گەیاندووە كە بۆ ماوەی 40 ساڵ خەریكی بەهێزكردنی بوون و چەندین ملیار دۆلارییان لەو پێناوە خەرجكردووە.

براد كوپەر راشیگەیاند، 13 هەزار هێرشییان بۆسەر ئامانجەكانیان لە ئێران ئەنجامداوە و زۆربەی ئامانجە سەربازییەكانیان بەدەست هێناوە.