پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ئاشکرای کردووە، کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردووە لەم قۆناغەدا ئاگربەست لەگەڵ ئێران رانەگەیەنێت، چونکە نیگەرانە لەو مەترسییانەی لە ئەنجامی ئەو هەنگاوە دەکەونەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەکسیۆس ترەمپ بە ناتانیاهۆیی راگەیاندووە، کە ئاگربەست تەنها لەو کاتەدا دەبێتە بژاردە کە تاران مل بدات بۆ داواکارییە سەرەکییەکانی ئەمریکا، کە گرنگترینیان رادەستکردنی تەواوی یۆرانیۆمی پیتێنراو و بەڵێندانە بە دەستپێنەکردنەوەی پڕۆسەی پیتاندن لە داهاتودا.

ئەمە لە کاتیكدایە، دۆناڵد ترەمپ رۆژی چوارشەممەی بەکاتی هەرێمی کوردستان وەک دوا وادە بۆ ئێران دیاری کردوە و  لە ئەگەری نەگەشتنە رێککەوتن ئەوا هەڕەشەی کرد کە تەواوی ژێرخانی ئێران دەکاتە ئامانج.