دۆناڵد ترەمپ: ئێران وێران بووە و توانای بەرگریکردنی نەماوە
بڵند
٦ی نیسانی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران وێران بووە و توانای بەرگریکردنی نەماوە و تەنها خاوەنی هەندێک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە، ئاماژەی بەوەشکرد ئێرانییەکان پێویستیان بە 15 ساڵ دەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەوەی کە لەناوچووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان ئێستا دەتوانن واز لە ئێران بهێنن بەڵام دەیانەوێت ئەوەی دەستیان پێکردوە کۆتایی پێبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هیوادارە جەنگی ئێران بە خێرایی کۆتایی پێبێت و جەختیشیکردەوە ئێران ناتوانێت بۆمبی ئەتۆمی هەبێت و ئەوان شکستیان هێناوە و توانای بەرگریکردنیان نەماوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت؛ شاهیدی گۆڕانکاریی دەسەڵات بوون لە ئێران و ئەوانەی ئێستا لە دەسەڵاتدان، میانڕەوترن، لەبارەی گفتوگۆکانیشەوە وتی؛ هەریەکە لە ویتکۆف و کوشنەر لەگەڵ ئێرانییەکان گفتوگۆ دەکەن و رەنگە ڤانسیش بەشداری بکات.
هەرهاو هەريسی لە ئێران کرد ئەگەر رازینەبن بە مەرجەکان، ئەوا نە پرد و نە وێستگەی کارەبا هیچیان نامێنێت



