محەمەد باقر قالیباف هەڕەشەی داخستنی ئەم گەرووە دەکات
ساکۆ سمکۆ
٣ی نیسانی ٢٠٢٦
ساکۆ سمکۆ
٣ی نیسانی ٢٠٢٦
وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت؛ دابەشکردنی زەوی بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکاتەوە و پرۆسەکە 75 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە و لێی سودمەند دەبن.
لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە و لە رێگەی سیستمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنییەوە بەڕێوەدەچێت.
ئەنجومەن حەسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، دابەشکردنی زەوییەکان بەشێوازێکی ئاستبەرز و ئەلیکترۆنی دەبێت، کە تێیدا ساڵانی خزمەتی فەرمانبەری دەکرێتە پێوەری سەرەکی بۆ دەستنیشانکردنی شایستەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو زەوییانەی لە قۆناغەکانی پێشوودا دیاریکرابوون بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون، هاوکات لە ئێستادا لە سێ ناوچەی نوێ لەگەڵ ناوچە کۆنەکان لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانییەوە پێشنیازکراون و رەزامەندیی سەرەتاییان لەسەر دراوە تا رێکارە یاساییەکانیان تەواو بکرێت.
وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی وتیشی، پرۆسەکە زیاتر لە 75 هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەگرێتەوە و لێی سودمەند دەبن.
ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی راناگیرێت و بەردەوام دەبێت تا یەک بە یەکی ئەو فەرمانبەرانەی شایستەن، دەبنە خاوەنی زەویی خۆیان.
جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەکانی رابردوودا شارەوانی سلێمانی بە چەند قۆناغێک زیاتر لە 23 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکردووە.
لینکی لێدوانی وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بۆ کوردسات نیوز...
لە میانی ئاڵۆزبوونی گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات هەڕەشەی بڕین و تێکدانی ژێرخانی ئابووری و کەشتیگەلی نەوتیی یەکتر دەکەن.
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئاڕاستەی هەڕەشەکانی رووی لە تاران کرد و رایگەیاند: زۆر سادەیە ئەگەر ئێران تەقە لە کەشتییەکانی ئەمریکا بکات، ئێمە نەوتهەڵگرەکانیان تێکدەشکێنین و نوقمیان دەکەین. تەنها پێویستە تەقە لە کەشتیگەلی دەریایی ئەمریکا نەکەن.
لە بەرانبەردا، محەمەد باقر قاليباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و دانوستانکاری باڵای وڵاتەکە، وەڵامی هەڕەشەکانی دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد: زۆر سادەیە، زنجیرەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لەم ناوچەیەدا زۆر بەربڵاو، دەستگەیشتوو و کراوەیە، کۆمپانیا نەوتی و گازییەکانی ئەمریکاش لەم ئاو و دامەزراوانەدا هەمان مەترسییان لەسەرە. هێرش بکەنە سەر دامەزراوەکانمان، هێرشتان دەکرێتەوە سەر. پێشتریش ئەوەمان سەلماندووە؛ بچن پرسیار لەو بنکەیانە بکەن کە ئیتر لەکارکەوتوون.
ئەم ئاڵوگۆزی و هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە سەر نەوتهەڵگرەکانی ئێران لە کەنداو و دەریای عومان، لە وەڵامی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا، کە ئەمەش مەترسییەکانی پەککەوتنی ئابووری و گواستنەوەی وزەی لە سەرانسەری جیهاندا بەرزکردووەتەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرەو دابەزینی زیاتر دەچن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز وخۆڵێکی سوک، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی تر دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:27 پلەی سیلیزی