كۆمیسیۆنی ئەوروپا هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی قەیرانی وزە لە جیهاندا .

دان جۆرگێنسن كۆمیسیاری وزە لە كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، كۆمیسیۆنەكە هەڵسەنگاندنی بەردەوام بۆ رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییەكەی لەسەر وزەی جیهان دەكات.

دەشڵێت، ئەم قەیرانەی بەهۆی شەڕی دژ بە ئێرانەوە روویداوە درێژخایەن دەبێت و بۆ ماوەیەكی درێژیش نرخی وزە لە بەرزیدا دەهێڵێتەوە.

دان جۆرگێنسن جەختی لەوەشكردووەتەوە، پێویستە ئەوروپا خۆی بۆ شۆكێكی وزەی درێژخایەن ئامادە بكات،  هۆشداریشیدا لەوەی، لەوانەیە هەفتەكانی داهاتوو رەوشەكە بۆ بەشێك لە بەرهەمەكان خراپتر ببێت.

لەدوای داخستنی گەرووی هورمز لە سەرەتای مانگی ئازاردا، كە رێڕەوێكی گرنگی بازرگانی كەلوپەل و پێداویستی و وزەی جیهانییە و 20٪ی وزەی جیهان بە گەرووەكەدا تێدەپەڕێت، ئەوروپا بەدەست گرفتی كەمی غازەوە دەناڵێنێت.