بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دەنگدان بە پرۆژە بریارێكی تایبەت بە پاراستنی گەروی هورمز كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخراو و ئێرانیش هۆشداری دەدات لە هەر هەنگاوێكی " گێچەڵپێكردن"ی ئەنجومەنی ئاسایش.
بڕیابوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دەنگدان بە پرۆژە بریارێك كۆببێتەوە، كە لەلایەن بەحرەینەوە پێشكەشكراوە و ئەمریكا پاڵپشتی دەكات و تایبەتە بە بەكارهێنانی هێزی " بەرگری" لە گەروی هورمز، بۆ پاراستنی هاتوچۆی كەشتیەكان لە گەروەكە، بەڵام درەنگانی دوێنێ شەو كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
 لای خۆشییەوە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەداوە، هەر هەنگاوێكی دەستدرێژیكاران و هاوپەیمانەكانیان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی گەروی هورمز تەنیا رەوشی ناوچەكە ئاڵۆزتر دەكات.
پێشتریش، جەمال ئەلروەئیی نوێنەری هەمیشەیی بەحرەین لە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندبوو، بەردەوامی گەمارۆی سەر گەروی هورمز دەبێتە هۆكاری لەناوبردنی ئابوری جیهان.