پاش هەوڵەكانی ئەڵمانیا بۆ چوونە ناو بازنەی ئەتۆمیی ئەوروپا، مۆسكۆ مەترسییەكانی پشتگوێخستنی رێككەوتننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی بەبیر بەرلین دەهێنێتەوە.

ئۆلیگ تابكین، لێپرسراوی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسكۆ بە وردی چاودێری مشتومڕە ئەتۆمییەكانی ئەڵمانیا دەكات بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون بە رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و پەیماننامەی (2+4).

ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە بەرلین لە لێكەوتە مەترسیدارەكانی پاشەكشێ لەو پابەندییانە تێبگات، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە فەرەنسا پلانی بەشداریپێكردنی هەشت دەوڵەتی تری بۆ دۆكتۆرینی ئەتۆمیی خۆی ئاشكرا كرد.

مۆسكۆ هەر هەنگاوێكی ئەتۆمی بە مەترسی دەبینێت، لە كاتێكدا ئەڵمانیا جەخت لە هاوكاریی سەربازیی تەقلیدی لەگەڵ فەرەنسا دەكاتەوە.