نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 106 دۆلار بەرز بووەوە
هەساو ئەمیر
٢ی نیسانی ٢٠٢٦
لەگەڵ هەڵكشانی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوایین لێدوانی سەرۆكی ئەمریكا، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی و نرخی نەوتیش بەرزبووەوە.
بەهۆی گۆڕانكارییە جیۆسیاسییەكان و دوای لێدوانەكانی ئەم بەیانییەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی بەردەوامی جەنگ دژ بە ئێران، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 106 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات، یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بەرانبەرە بە 104 دۆلار و هەشت سەنت.
لەلایەكی ترەوە نرخی زێڕ بە رێژەی 2.86٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا یەك ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 650 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.



