ئەكسیۆس: ترەمپ جێگرەكەی راسپاردووە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ ئێران
١ی نیسانی ٢٠٢٦
جێگرەكەی ترەمپ لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر لە گفتوگۆدایە لەبارەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران و ئامادەیی ئەمریكاشی نیشانداوە بۆ راگرتنی جەنگ بە چەند مەرجێك.
ماڵپەری ئەكسیۆسی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جەی دی ڤانس جێگری راسپاردووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر بە مەبەستی گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ ئێران، لەوچوارچێوەیەشدا جەی دی ڤانس ئامادەیی ئەمریكای نیشانداوە بۆ راگرتنی جەنگ لە بەرانبەر چەند مەرجێك كە دیارترینیان كردنەوەی گەروی هورمزە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، جێگری سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری توند و یەكلاكەرەوەی داوەتەوە ئێران، ئەگەر رێككەوتن و ئاگربەست نەكات هێرشی فراوان دەكرێتەسەر ژێرخانی ئەو وڵاتە.
پێشتریش ترەمپ ئاشكرایكردبوو، سەرۆكی ئێران داوای ئاگربەستی كردووە، بەڵام تا گەروی هورمز نەكاتەوە، ئەمریكا ئەو داواكارییەی ئێران تاوتوێ ناكات، جەختیشیكردەوە، هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت تا گەروی هورمز دەكاتەوە.



