ترەمپ: ناتۆ هیچ هاوكارییەكی ئەمریكای نەكرد لە جەنگی ئێراندا
لازیا عەلی
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٦
بەهۆی بێدەنگیی و هاوكارینەكردنی ئەمریكا لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ئێران، ترەمپ رەخنەی توند لە هاوپەیمانی ناتۆ دەگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، وڵاتانی ناتۆ هیچ هاوكارییەكی واشنتۆنیان لە جەنگی ئێران نەكردووە و تەنیا تەماشاكەر بوون.
لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەمریكا پێویستی بە هاوكارییەكانی ناتۆ نییە و پێویستە ئەم هەڵوێستە لە بیر نەكرێت، چونكە ئێران لە رووی سەربازییەوە تێكشكێنراوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ هەمیشە هاوپەیمانیی ناتۆ وەك بارگرانییەكی دارایی لەسەر ئەمریكا دەبینێت و پێی وایە وڵاتانی ئەندام سود لە پارە و هێزی ئەمریكا وەردەگرن، بەبێ ئەوەی لە كێشە نێودەوڵەتییەكاندا هاوكارییەكی كردەیی واشنتن بكەن.



