لێپرسراوێكی پاكستان: ئیسرائیل ناوی عراقچی و قالیبافی لە لیستی بە ئامانجگرتن دەرهێناوە
شنیار
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٦
لێپرسراوێكی پاكستانی ئاشكرایكرد ، ئیسرائیل ناوی هەریەك لە عەباس عراقچی و محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانی لە لیستی بە ئامانجگرتن دەرهێناوە .
ئەو لێپرسراوە پاكستانیە ئاماژەی بەوە كردوە، دوای ئەوەی پاكستان داوای لە ئەمریكا كردوە عراقچی و قالیباف نەكرێنە ئامانج و داواكارییەكە لەلایەن ئەمریكاوە پەسەندكراوە ، ئیسرائیلیش ناوی ئەو دوو لێپرسراوەی لە لیستی بە ئامانجگرتن دەرهێناوە، ئەو لێپرسراوەی پاكستان هۆكاری داواكارییەكەی بۆ ئەوە گەراندوەتەوە كە ئەگەر دوو كەسە بكرێنە ئامانج ، ئەوا كەس نامێنێت بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ بكەن .
رۆژی چوارشەممەش كەناڵی 14 ی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد ، ئەمریكا و ئیسرائیل پارێزبەندییان داوەتە عراقچی و قالیباف بۆ پێنج رۆژ تا ئەو كاتەی گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و ئێران یەكلادەبێتەوە .



