قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی فەرماندە و پێشمەرگەی کۆچکردوو مامە غەفە کرد و تێیدا هاتووە: مام غەفور پاڵەوانی رۆژی تەنگانە و فەرماندەی بەعسشکێن، هاوڕێی خۆشەویستی مام بوو

دەقی پەیامەکە:



لای هەڵۆی بەرزەفڕی بەرزە مژی
چۆن بژی شەرتە نە وەک چەندە بژی
پێش ١٠ رۆژ چوومە خزمەتی، لەگەڵ ئەوەی نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنیبوو، بەڵام نیگای هەمان نیگای پڕ لە ئومێدی سەردەمی پێشمەرگایەتییەکەی بوو. زۆر سەختە بڕوا بکەی بە مەرگی هەڵۆیەکی بەرزەفڕی شاخ و پێدەشتەکانی کوردستان، پاڵەوانی رۆژی تەنگانە و فەرماندەی بەعسشکێن، هاوڕێی خۆشەویستی مام و خۆشەویستی هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان.
مامە غەفور (مامەغەفە)ی ئازیز روحت شاد و خودای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو ئازیزان و خۆشەویستانت ببەخشێت و کەسمان لە میراتە بە نرخەکەت؛ وەفا و راستگۆیی و ورە و ئازایەتی و پاکێتی و نیشتمانپەروەری بێبەش نەکات.