بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: بەهۆی لێڵبوونی ئاوی دوکان دابەشکردنی ئاو راگیرا
محەمەد رزگار
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٦
بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە و لێڵبوونی ئاوی دەریاچەی دوکان، پرۆسەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بە شێوەیەکی کاتی راگیرا.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوز رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی خوڕی چەند رۆژی رابردوو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، سەرچاوەکانی دابەشکردنی ئاو لە دەریاچەی دووکان لێڵ بوون، بەو هۆیەشەوە پرۆسەی دابەشکردنی ئاو راگیراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی پڕۆژەکانی ئاو و رێگری لە گەیشتنی زیان بە سیستمی گواستنەوە دراوە، جەختیش کراوەتەوە کە دابەشکردنی ئاو تا کاتی ئاساییبوونەوەی ئاستی لێڵییەکە بە راگیراوی دەمێنێتەوە.


