سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند ، جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لێكەوتەی درێژ خایەنی دەبێت .

لاڤرۆڤ لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رەخنەی توندی ئاراستەی ئەمریكا و ئیسرائیل كردوە سەبارەت بەو جەنگەی دژی ئێران هەڵیانگیرساندوە و رایگەیاندووە ، ئەوەی ئەو دوو وڵاتـە بەرانبەر ئێران دەیكەن كاریگەری زۆر نەرێنی و لێكەوتەی درێژخایەنی دەبێت .

هەروەها ئاشکرایکردووە ، بەهۆی ئەم جەنگەوە وڵاتان لە بازاڕی وزەی جیهان دووردەخرێنەوە  ، چونكە ئەمریكا تەنها بەرژوەندییەكانی خۆی لەبەرچاو دەگرێت و لەسەر بنەمای بەرژوەندییەكانیشی مامەڵە لەگەڵ وڵاتان دەكات .

وەزیری دەرەوەی روسیا ئەمریكای تۆمەتبار كردوە بەوەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێك كە هیچ چوارچێوەیەك بۆ پەیوەندییە نێوەدەوڵەتیەكان نەبون ، ئەوەش ئاماژەیەكی راستەوخۆیە بۆ ئەوەی بەرژوەندییەكانی ئەمریكا لە پێش هەموو رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكانەوەیە .