دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە بە‌هێزی هێرش دەکەنە سەر ئێران و سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و هەر کاتێک بیەوێت کۆتایی بە جەنگەکە دەهێنێت، بەڵام ئێستا نایەوێت ئەو کارە بکات.

سەرۆکی ئەمریکا دڵنیای دا، کە شکستیان بە ئێران هێناوە و لە کاتێکی گونجاودا گەروی هورمز دەکرێتەوە.

دەشڵێت؛ کلاتێک خۆی بیەوێت کۆتایی بە جەنگ دەهێنێت و  پێشیوایە ئیسرائیل کاتێک ئامادەی کۆتاییهێنان بە جەنگ دەبێت کە ئەمریکا بییەوێت.

وتیشی رەنگە پلانم هەبێت سەبارەت بە دوورگەی خارگ، بەڵام باسی ناکەم و وردەکاری ئاشکرا ناکەم.

لەبارەی گەروی هورمزیشەوە ،ترەمپ داوای لە وڵاتانی تری وەک چین، کۆریای باشور و ئەندامانی ناتۆ کرد، کە بەشداری بکەن لە پرۆسەی کردنەوەی گەروەکەدا، چونکە ئەمریکا گەروەکە بەکارناهێنێت و پێوستە ئەو وڵاتانەی گەروەکە بەکاردەهێنن بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوە، شتێکی باش دەبێت  ئەگەر چین و ژاپۆن بەشداربن لە کردنەوەی گەروەکەدا.