ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەوڵ بۆ رێككەوتنێكی نوێ لە نێوان واشنتۆن و تاران دەدات
١٤ی ئازاری ٢٠٢٦
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەوڵەكانی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان و دۆزینەوەی چارەسەرێكی درێژخایەن بۆ كێشەی ئەتۆمی ئێران چڕكردووەتەوە.
رافایل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی لە نێوان واشنتۆن و تاران، كە هەمیشەیی بێت و بتوانێت ئاڵۆزییەكانی ئێستای رۆژ هەڵاتی ناوەڕست چارەسەر بكات و كۆتاییان پێبهێنێت.
جەختیشیكردەوە، تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە ئاستی تیشكدانەوەی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێراندا نییە.



