چین هێرشکردنە سەر مەدەنییەکان سەرکۆنە دەکات و ئاشکرایکرد، پێویستە سەروەریی خاکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزرێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە نوێترین پەیامیدا سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە، جەختی لە پێویستیی رێزگرتن لە سەروەریی خاکی هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پەکین هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنی سەرکۆنە دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان چڕتر دەکەنەوە بە مەبەستی هێورکردنەوەی رەوشەکە و گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە.

چین لە پەیامەکەیدا جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە دەبێت سەروەریی هەموو دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێزی لێ بگیرێت و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەیان پارێزراو بێت.