کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە
محەمەد رزگار
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژی شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت، هەندێک کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورە بروسکە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسی راشیگەیاند، رۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکە، گۆڕانکاری لە کەشوهەوا دروست دەبێت، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، هەروەها بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە سنوریەکان و بەرزەکان ،کاریگەری ئەم ناجێگیریە بۆ رۆژانی هەینی و شەممە درێژ دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی


