ئەمریكا و روسیا لە ژنێڤ پەیماننامەیەكی نوێی ئەتۆمییان تاوتوێكرد و بۆ هەمان مەبەستیش ئەمریكا لەگەڵ چین گفتوگۆ دەكات.

لێپرسراوێكی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، هەردوو وەفدی ئەمریكا و روسیا لە ژنێڤ كۆبوونەتەوە و پەیماننامەیەكی نوێیان تاوتوێكردوە بە مەبەستی دانانی سنورێك بۆ چەكی ئەتۆمی كە فرەلایەن بێت، بڕیارە ئەمڕۆش وەفدی ئەمریكا لەگەڵ وەفدێكی چین بۆ هەمان بابەت كۆببێتەوە.

پێشتر ئەمریكا و روسیا پەیماننامەی نیو ستارت لە نێوانیاندا هەبوو بە مەبەستی دانانی سنورێك بۆ چەكی كیمیایی، بەڵام پەیماننامەكە لە پێنجی ئەم مانگەوە كۆتایی هاتووە، سەرۆكی روسیاش رایگەیاندبوو، ئامادەن تا یەك ساڵی تریش كار بە بەندەكانی پەیماننامەكە بكەن بەو مەرجەی ئەمریكاش كاری پێبكات، مایك واڵتز نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكاش لە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندبوو، واشنتۆن دەیەوێت پەیماننامەیەكی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ روسیا ئیمزا بكات، بەڵام ئامانجیەتی ئەمجارە پەیماننامەكە فرەلایەن بێت و  چینیش تێیدا بەشدار بێت.