کیم جۆنگ ئون "سەردەمێکی نوێ"ی بووژانەوەی ئابووری لە کۆریای باکوور رادەگەیەنێت
بڵند
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦
کیم جونگ-ئون، رێبەری کۆریای باکوور، لە میانی سێیەم رۆژی کارەکانی نۆیەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداردا، راپۆرتێکی ستراتیژیی پێشکەش کرد و تێیدا "سەردەمێکی نوێی" بۆ گەشەپێدانی نیشتمانی راگەیاند.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رەسمی KCNA، لیژنەی ناوەندی پارتەکە سەرکەوتوو بووە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری ریشەیی لە خێرایی و ئاستی گەشەپێدانی وڵاتدا و قۆناغی داهاتووی وەک " گۆڕانکاری بێوێنە" وەسف کردووە.
لە راپۆرتەکەدا کە لەلایەن کۆنگرەکەوە پشتگیری تەواوی لێکرا، ئاماژە بەوە دراوە کە ستراتیژییەکی نوێی جەنگی و ئابووری داڕێژراوە کە لەگەڵ ئامانجە داهاتووەکانی کەرتە جیاوازەکاندا دەگونجێت.
ئەم کۆنگرەیە کە بە بەرزترین ناوەندی بڕیاردان لە وڵاتەکەدا دادەنرێت، کار لەسەر پێداچوونەوەی سیاستەکانی رابردوو و داڕشتنی نەخشەڕێگای نوێ بۆ بەرگری و ئابووری دەکات.



